به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی ئه‌ویهه‌نگی سه‌ر به شاری سنه كه ٢٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه “فەرزین ڕوستەمی و شاپووڕ حەبیبی” ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەماوەند دەستبەسەر و پاش دەستبەسەر کرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوه. شایانی باسه، ئەم دوو کەسە لەپەیوەند لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزاییەتییەکانی چلەی گیان بەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، كرێكارانی بیناسازیی ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك، خوازیاری ئازادكرانی بێشهرتومهرجێ ناوبراوان و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌ندكراو بوون.