کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانیی بۆكان و سه‌قز

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی 7 1

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسی 7 1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چارەنووسی دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانیی بۆكان و سه‌قز پاش دەستبەسەرکردنی بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە  ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، ناڕوونە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “فەردین داوەند” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، پاش دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانەوە، هیچ زانیارییەک له‌ چاره‌نووسی لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و گوازترابوویه‌وه‌ بۆ شوێنێکی نادیار. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، چارەنووسی خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “ئەسعەد محەممەدیان” کە لە ورمێ دەسبەسەر کرابوو، هه‌روا ناڕوونە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی‌ وەپاڵدراوی ئەو خوێندکارە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە