به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیسماعیل ئەردەوانی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەرخان ئاوا”ی مەریوان، پاش دەستبەسەرکرانی له ڕێكه‌وتی ٢٦ خاكه‌لێوه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئیسماعیل ئه‌رده‌وانی، هێزە ئەمنییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو خۆیان دەبوێرن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ناڕوونیی چارەنووسی ئیسماعیل ئەردەوانی، نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، ئیسماعیل ئه‌رده‌وانی لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانەوە به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.