ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “ئەسکەندەر چراغی” ئەندامی ئەنجوومەنی “پاژین”ی بانە کە مانگی بەفرانباری ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، چارەنووسی نادیارە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌كه‌یان، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو چالاکە ژینگە پارێزە و هۆکاری دەستگیر کردنی لەبەردەستدا نییە و ئەمە بووه‌ته هۆی نیگەرانی بنەماڵەكه‌ی.