کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی زانیاریی له‌ چاره‌نووسیی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

photo 2020 02 06 10 08 57

photo 2020 02 06 10 08 57

هاووڵاتییه‌كی خەڵکی مەریوان کە دوو حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر لە شاری مەریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، دوکتور “ئومید مودەڕسییان” پزیشکی ددان و لە چالاکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر له‌ شاری مەریوان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرایەوە .شایانی باسه‌، له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانییه‌وه‌ هه‌تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی ناوبراو له‌ به‌ر ده‌ستدا نییه‌.