هه‌موو ساڵێ نه‌ورۆز مه‌یدانی خه‌باتی نێوان دوو هێزی كۆنه‌په‌رست و پێشكه‌وتوو، دیكتاتۆر و ئازادیخواز، شادی و مه‌رگ په‌رستی، هیوا و بێهیوایی، سه‌ما و گۆڤه‌ند له‌گه‌ڵ تازیه‌باری و گریان و شیوه‌نه. كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌شكری به‌رینی ئاخوند و ناوه‌نده ئایینییه‌كان له ئێران، تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان، ڕه‌وته تیرۆریسته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌ردۆغان و شۆڤێنیسمی تورك، هه‌ر هه‌موویان به‌ره‌نگاری شادیی نه‌ورۆزی و ڕێوڕه‌سمه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه. له كۆماری ئیسلامی‌دا كه ساڵانه ده‌یان عه‌زاداریی گشتی بوونی هه‌یه و ته‌نانه‌ت شادییه‌كی گشتیی ڕه‌سمی بۆ خه‌ڵك بوونی نییه، له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌م شادی و جێژنه گشتییه له ڕۆژانی یه‌كه‌می ساڵدا قین‌له‌دڵانه هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و ده‌ست ده‌داته چه‌واشه‌كاری و سووكایه‌تی پێكردن و داوا له خه‌ڵك ده‌كات كه له ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان و چوارشه‌ممه سووری تا سێزده‌به‌ده‌ر خۆبه‌دوور بگرن.
تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركییه به دڕنده‌ییه‌وه له گیانی موشتاقان و هۆگرانی ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان به‌رده‌بن و دوژمنایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ شادی، مۆسیقا و به‌شداریی به‌رینی خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن. له توركییه نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و وه‌دی هاتنی ئازادی و به‌رابه‌ری گرێی خواردووه و ناسیۆنالیسمی توندئاژۆی تورك له‌گه‌ڵی دوژمنایه‌تییه‌كی ئاشتیهه‌ڵنه‌گری هه‌یه.
به‌ڵام له ئێران سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تیی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز، ناسیۆنالیسمی توندڕه‌وی ئێرانی و ته‌نانه‌ت میدیاكانی وه‌ك بی بی سیی فارسی و هاوبه‌شه‌كانیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌زانن هه‌موو خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت له كوردستان ڕێوڕه‌سمی شكۆداری نه‌ورۆزی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، نه‌ورۆز ته‌نیا به فارس زمانه‌كان پیرۆزبایی ده‌ڵێن و به سووڕاندنێكی قه‌ڵه‌م خه‌ڵكی غه‌یره فارس زمان له شادییه نه‌ورۆزییه‌كان ده‌سڕنه‌وه و ته‌نانه‌ت له پیرۆزباییه‌كی ساده و بێ هه‌زینه‌ش خۆ ده‌بوێرن. له ئێرانێك كه هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته نه‌ورۆز جێژن ده‌گرن، زۆر زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی ئێران فارس زمان نین و زمانه‌كانی كوردی، به‌لووچی، توركه‌مه‌نی، عه‌ره‌بی، ئازه‌ری و هیتر زمانی دایكییانه.
گه‌وره‌ترین و شكۆدارترین ڕێوڕه‌سمه نه‌ورۆزییه‌كان له ئاستی جیهاندا، له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به جه‌معییه‌تێكی سه‌دان هه‌زار كه‌سی و ته‌نانه‌ت ملیۆنی له توركییه، سووریه، ئێران و عێراق له‌ناو شكۆدارترین فێستیڤاڵه‌كانی مۆسیقا، ڕه‌نگه‌كان، سه‌ما و شادیی پیر و لاو و ژن و پیاودا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌زانن نه‌ورۆز تایبه‌ت به هیچ نه‌ته‌وه و زمانێك نییه، هیچ تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی نه‌ورۆز نییه، به‌ڵام دیسان میدیاكانی وه‌ك بی بی سیی فارسی و ناسیۆنالیسمی توندڕه‌وی ئێرانی هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌ورۆز به به‌شێكی تایبه‌ت له خه‌ڵك و فارس زمانه‌كان سنووردار بكه‌نه‌وه و ته‌پڵی ناكۆكیی زمانی و دووبه‌ره‌كایه‌تی بكوتن. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه زیاتر له ١٥ وڵاتی جیهان و ملیۆنان كه‌سی تر له ئۆرووپا، ئه‌مریكا، ئۆسترالیا، كانه‌دا، ئه‌فریقا و شوێنه‌كانی تر، نه‌ورۆز جێژن ده‌گرن.
بێگومان پیرۆزبایی كردنی جێژنی نه‌ورۆز له فارس زمانه‌كانیش جێگای خۆیه‌تی، به‌ڵام بۆچی ته‌نیا فارس زمانه‌كان؟ بۆچی نابێ له خه‌ڵكی كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، ئه‌فغان، گورجی، ئه‌رمه‌نی، تاجیك و زمانه‌كانی تر پیرۆزیایی بكرێت؟
ئه‌م به‌رچاوته‌نگییه له سه‌روبه‌دنی به‌هاردا، به‌خاتری نه‌زانین و نه‌دیتنی واقعییه‌ته‌كان نییه. له كلتووری ناسیۆنالیسمی به‌رچاوته‌نگ و كورتبینی ئێرانی‌دا، هاوپشتیی نه‌ته‌وه‌كان و خه‌ڵكی جۆراوجۆر كه ڕێز له نه‌ورۆز ده‌گرن، هیچ جێگایه‌تی نییه. ئه‌مجۆره هه‌ڵسووكه‌وتانه دژبه مه‌سه‌له‌ی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ واقعییاتی مێژوویی، كلتووری، سیاسی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناته‌بایه. نه‌ورۆز له هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ڕێز له نه‌ورۆز ده‌گرن، به‌هه‌ر زمان و نه‌ته‌وه و له هه‌ر وڵاتێك كه هه‌ن پیرۆزه و به‌هاری هه‌مووان شاد بێت.