به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی كه‌می گازه‌وه تووشی كێشه بوون و چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا ده‌وه‌ستن.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٠ ئوستانی ئێران تووشی كێشه‌ی كه‌می و بڕانی گازی شاری بوون و به تایبه‌ت دانیشتووانی شاره‌كانی توربه‌ت حه‌یده‌ریه، توربه‌ت جام و سه‌بزه‌وار به‌هۆی بڕانی گازه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد، له ئوستانی سیستان و به‌لووچستانیش خه‌ڵكی هه‌ژار چه‌ندین كاتژمێر له ڕیزی كه‌پسوول دا ده‌وه‌ستن له حاڵێكدا به سه‌دان تانكه‌ری گاز ڕۆژانه له سنووره‌كانی ئه‌و ئوستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی پاكستان ده‌كرێت.