وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانه‌كان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم داخراون و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی منداڵه‌كانیان ناڕازین.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، قوتابخانه‌ی شارۆچكه و گونده‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی نه‌بوونی موعه‌لیم داخراون و به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رش هیچ بایه‌خێك به قوتابیانی ئه‌و ئوستانه ناده‌ن. پێشتر “ڕه‌زا مورادسه‌حرایی” وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رش كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندبوو كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دا له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ٢٠٠ هه‌زار موعه‌لیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
