سێ حه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران تێپه‌ڕیوه و به‌شێكی زۆر له پێداویستیه‌كانی ژیان، ده‌رمان و شیری وشكی منداڵان له بازاڕه‌كان دا نایاب بووه و له سیستان و به‌لووچستان، خه‌ڵك به‌دوای شیری وشك دا سه‌رگه‌ردانن.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دانیشتووانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ده‌ست هه‌ژاری، بێكاری و ده‌یان كێشه‌ی دیكه وه‌زاڵه هاتوون به‌ڵام به‌رپرسانی حكوومه‌ت له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك، ده‌ستیان بۆ سه‌ركوتی وه‌حشیانه بردووه و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه، ده‌رمان و شیری وشك بۆ منداڵه‌كانیان ده‌ست ناكه‌وێت و گیانی هه‌زاران منداڵ كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.