کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی ئینته‌رنێت له‌ ٦٨٤ گوندی سیستان و به‌لووچستان

نه‌بوونی ئینته‌رنێت له‌ ٦٨٤ گوندی سیستان و به‌لووچستان 4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٨٤ گوند له‌ باشووری ئوستانی سیستان و به‌لووچستان هیچ ڕێگه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیگرتنیان وه‌كوو ته‌له‌فوون و ئینته‌رنێت له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ خراپترین دۆخدا ده‌ژین.

به‌وته‌ی نوێنه‌ری چابه‌هار له‌ مه‌جلیسی ڕژیم، ٦٨٤ گوند به‌ ٢٠ بۆ ٥٠ ماڵبات و هه‌ێندێك گوند به‌ سه‌روی هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌ت له‌ باشووری ئوستان له‌ هێڵی ئینته‌رنێت بێبه‌شن و زیاتر له‌ ٩٦ گوندی ئه‌و ئوستانه ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیشیان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریان نییه‌ و له‌و بواره‌دا سیستان و به‌لووچستان لاوازترین و كه‌م ئیمكانات ترین ئوستانی ئێرانه‌.