به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دۆخی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ڕاگیراو له كه‌مپه‌ی دیپۆرتیه‌كانی میله‌ك له سیستان و به‌لووچستان كاره‌ساتباره و ژنان و منداڵان پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.
به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، منداڵانی ئه‌فغانستانی له سه‌ر زه‌وی دا ده‌خه‌ون و به‌رپرسانی كه‌مپی میله‌ك هیچ ئیمكاناتێكیان وه‌كوو فه‌رش، ئامێری ساردكه‌ره‌وه، ئاو و خۆراك دابین نه‌كردووه. له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی پیاو به‌هۆی گه‌رمابردوویی و تینوویه‌تی بڵاو كرایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆیدا هێنا. له ڕۆژانی ڕابردوودا خه‌ڵكی به‌لووچستان به شێوه‌ی خۆڕسك هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانیان داوه و له هه‌ڵمه‌تێك دا ئاو و خۆراك و ده‌رمانیان بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی دابین كردووه، به‌ڵام ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران زۆره و یارمه‌تیه‌كان وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستی دانیشتووانی نێو كه‌مپه‌كان نه‌بووه.