ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، پۆلیسی تاران ڕایگه‌یاند كه ته‌رمی ئیلاهه حسێن نژادیان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره دۆزیوه‌ته‌وه و دوو تاوانباریان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نایه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ڕۆژی ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، ئیلاهه حسێن نژاد له‌لایه‌ن شۆفێری تاكسییه‌ك له وێستگه‌ی ئیسلامشار ڕفێندرا و پاش ١١ ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی له ده‌ورووبه‌ری تاران دۆزرایه‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه پۆلیسی تاران ڕایگه‌یاند كه دوو تاوانباری سه‌ره‌كی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و پاش لێپرسینه‌وه، دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه. به پێی زانیارییه‌كان، شۆفێری ئه‌و تاكسییه به هاوكاری كه‌سێكی دیكه هه‌وڵی دزینی مۆبایلی ئیلاهه و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئه‌و كچه گه‌نجه‌ی داوه. كاتێك ئیلاهه به‌رگری له خۆی كردووه به چه‌ند زه‌ربه‌ی چه‌قۆ كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌ورووبه‌ری شاری تاران فڕێ دراوه.