کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن له‌ ٣٥٠ گوندی سیستان و به‌لوچستان

نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن له‌ ٣٥٠ گوندی سیستان و به‌لوچستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٥٠ گوندی باشووری سیستان و به‌لوچستان سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌ هۆی خراپ بوونی ژێرخانه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌ تووشی قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن بوون.

له‌ باشووری پارێزگای سیستان و به‌لوچستاندا به‌ لانیكه‌م سێ به‌ندئاوی گه‌وره‌ بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی خراپ كردنی ژێرخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یانه‌ و هه‌روه‌ها گۆڕینی ڕێگه‌ی ئاو له‌ لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست و قازانج خوازه‌وه‌، قه‌یرانی كه‌مبوونی ئاو له‌ باشووری پارێزگای سیستان و به‌لوچستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ پابه‌ندبوونی به‌ فاشیزمی مه‌زهه‌بی و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی هه‌ژار كردنی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ، هه‌موو كات هه‌وڵی داوه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌ژاری و هه‌روه‌ها له‌ دۆخێكی خراپی ژیاندا ڕابگرێت و له‌ ساڵانی ڕابردوودا به‌ هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌ دژه‌ مرۆییانه‌ی ڕژیمه‌وه‌ زۆربه‌ی منداڵان به‌ هۆی نه‌بوونی ژێرخانه‌كانی په‌روه‌رده‌یی وازیان له‌ خوێندن هێناوه‌ و ڕوویان له‌ پیشه‌ مه‌ترسیداره‌كان كردووه‌.