به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌مرێكا، ته‌نیا چه‌ند ساعه‌ت بۆ داخرانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی قهرزدابوونی به بانكی ناوه‌ندی ماوه و ئه‌گه‌ر ڕوو بدات ملیۆنان كرێكار و كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بێ مووچه ده‌مێنن.
به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی، ئه‌گه‌ر یاسادانێنهرانی ئه‌مریكایی له ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌تی داهاتوودا نه‌توانن به ڕێككه‌وتنێك بگه‌ن، ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه ده‌وڵه‌تییه‌كان پاش كاتژمێر ٤ی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕادهگیریێت و ملیۆنان كارمه‌ند و كرێكار له مووچه‌كانیان بێبه‌ش ده‌بن. به‌پێی زانیارییه‌كان، له ٢٠١٩وه ڕێژه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به بانكی ناوه‌ندی ڕۆژ له دوای ڕۆژ چووهتهسهرهوه، به تایبه‌ت له‌و كاته‌وه شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراین ده‌ستی پێكردووه، ته‌رخان كردنی چه‌ند سه‌د ملیارد دۆلار بۆ یارمه‌تی ئۆكراین، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێكاری له‌و ئهمرێكای به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بردۆته سه‌ره‌وه و به هه‌زاران كرێكار بێكار كراون.