کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزیەتی کرێکارانی کارخانەی “ئێران مایع”

اعتراض کارگران کارخانه ایران‌مایه

کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی “ئێران مایع” ڕۆژی یەکشەممە 24ی مانگی ڕەشەممە بە ئەنجام دانی گردبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری تەورێز، خوازیاری کرانەوەی کارخانەو گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون.

بە وتەی یەکێک لە کرێکارانی بەشدار لە کۆبوونەوە کە دا، کارفەرمای ئەم کارخانەیە 3 بۆ 4 ڕۆژە کارخانەکەی داخستووە و کرێکارانی بۆ مەرەخەسی زۆرەملێ ناردووە. ئەم کرێکارە هەر وەها ڕاشیگەیاند کە کارخانەکە زیاد لە 100 کرێکاری هەیە کە هەموویان نان هێنه‌ری بنەماڵەکانیان، بەڵام لەم دواییانە نزیک بە 40 کەسیان دەرکراون و مابەقی کرێکاران بۆ ماوەی 3 ڕۆژە بە هۆکاری داخرانی کارخانەکە لە کار بێکار کراون.