بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، بەشێک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار لە ناڕەزایەتی بە گەندەڵی لە دابەشکردنی کوودی “ئوورە” لە لایەن ئیدارەکانی پێوەندیدار بەو بابەتەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بەشێک لە کەشاوەرزانی شاری پیرانشار بە ناردنی چەند دیمەنێک لە هەناردە کردنی کوودی “ئوورە” بۆ دەرەوەی وڵات ڕایانگەیاندووە، کاتێک سەردانی ئیدارەکانی پێوەندیدار بە دابەشکردنی کوودی “ئوورە” دەکەین بە بیانووی نەبوون کوود بە پاڕانەوەیش یەک گوونی زیادەمان پێنادرێت کەچی بەتەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠ تۆن لە سنوورەوە بەرەو عێراق هەناردە کراوە و کەس وڵامدەری پێداویستیەکانی کەشاوەرزانی شارەکانی کوردستان نییە.