کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکرانی ئاو و ئاوەڕۆی “رووستایی” خوزستان

اعتراض کارگران آب و فاضلاب روستایی استان خوزستان1

رۆژی دووشەممە 25ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی “رووستایی” خوزستان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکان و زەوت کردنی مافی بیمەکانیان لە بەرامبەر بینای “سازمانی تەئیمی ئیجتماعی” کۆبوونەوە.

بە وتەی کرێکاران، زیاد لە هەزار کرێکاری شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی خوزستان حەقدەستی دواخراویان هەیە و مافی بیمەکانیشیان لێ زەوت کراوە. بەرپرسانی ئەم شیرکەتە رایانگەیاندووە: “سەرچاوەی داهاتییان بە نیسبەت حەقدەستی کرێکاران کەمترە و بەسەندەی حەقدەستی کرێکاران ناکات”. بەڵام کرێکارانی ناڕازی لە سەر مافەکانی خۆیان پێداگری دەکەن و رایانگەیاندووە کە کێشەی داهات لە راستییەوە بە دوورەو و پەیوەندی بە ئەوانەوە نییەوە.