بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی کارگەی “شیشە فلوت” لە شاری تاران دژ بە دواخستی پێدانی حەقدەست و مەزایاکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
بە وتەی کرێکارانی ناڕازی حەقدەستی مانگەکانی پووشپەڕ، گەلاوێژ و خەرمانانیان هێشتا پێ نەدراوە و هەروەها نزیک لە 8 مانگە کە پارەی بیمەکانیان بە رێکخراوی تەئمین ئیجتماعی نەدراوە. پەیویست بە ئاماژەیە کە دواخستنی حەقدەست و مەزایای کرێکاران لە ئاستی ئێراندا لەم بارودۆخە ناجێگرە ئابوورییە، بووەتە هۆی خراپتربوونی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان و ناتەوانیان بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکانیان.
