کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی کارخانەی هێپکۆی ئەراک

اعتراض کارگران کارخانه هپکو اراک2

ڕۆژی شەممە 14ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی هێپکۆی ئەراک لە بابەت ناڕوون بوونی سەهامەکانی مەعدەنی مسی تارەم و وڵام نەدانەوەی بەرپرسان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی هێپکۆ بە دوای کرانەوەی مەعدەنی مسی تارەم و کرینی بەشێکی گرینگی سەهامەکان لە لایەن سەهامداری یەکەمی هێپکۆوە ناڕازین. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: “سەرمایەی هێپکۆ مڵکی هەموو کرێکارانی ئەو بەشەیەو مافی خۆیانە لە چۆنییەتی سەرفکردنی سەرمایەکه‌ ئاگادار بن.