کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانکاری شارەوانی یاسوج ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خاکەلێوە بەهۆی نەدانی حەقدەست و مافەکانیان، ناڕەزایەتیان دەربڕی.
بە وتەی ئەو کرێکارانە، زۆربەیان لە بەشەکانی خزمەتگوزاری، وەک پاکبان کار دەکەن و تا ئێستا موچەی مانگی ڕەشەمەیان وەرنەگرتووە. ئەوان دەڵێن بەرپرسان ئاگاداری دۆخی خراپی ژیانی ئێمە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکی جدییان نەداوە.
