کرێکارانی کاتیی پیترۆشیمی خومەینی ڕۆژی هەینی 13ی مانگیی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندییە پیشەییەکان لە شوێنی کارەکانیان کوۆبوونەوە.
گەڵاڵەی ڕیزبەندییە پیشەییەکان، قانونی کاری ڕژیم لە خۆ دەگرێت و لە شوێنەکانی کار دەبێ بە کردەوە دەربێت. نوێنەری کرێکارانی ناڕازی دەڵێ: هەر ئەم قانونە سەقەتەش کە شتێکی وای بۆ کرێکاران تێدا نیەو و زیاتر لایەنگەری لە چینی سەرمایەدار دەکات، بە کردەوە دەرنەهاتووە.