کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی پێترۆشیمی خومەینی

اعتراض کارگران موقت صنایع پتروشیمی خمینی2

کرێکارانی کاتیی پیترۆشیمی خومەینی ڕۆژی هەینی 13ی  مانگیی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتی بە بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندییە پیشەییەکان لە شوێنی کارەکانیان کوۆبوونەوە.

گەڵاڵەی ڕیزبەندییە پیشەییەکان، قانونی کاری ڕژیم لە خۆ دەگرێت و لە شوێنەکانی کار دەبێ بە کردەوە دەربێت. نوێنەری کرێکارانی ناڕازی دەڵێ: هەر ئەم قانونە سەقەتەش کە شتێکی وای بۆ کرێکاران تێدا نیەو و زیاتر لایەنگەری لە چینی سەرمایەدار دەکات، بە کردەوە دەرنەهاتووە.