کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ویستگەی گاز لە ئیلام

ناڕەزایەتی کرێکارانی ویستگەی گاز لە ئیلام 3

ئەمرۆ شەممە ١٨ی ڕەزبەر، کۆمەلێک لە کرێکارانی لەسەر کار دەرکراوی ویستگەی گاز لە ئیلام کە قەرار بووە بگەرێنەوە بۆسەر کارەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕێوە.

بە پێی زانیارییەکان، ساڵی ڕابردوو شیرکەتی ئەو ویستگەیە بە بیانووی کۆتایی هاتن بە پرۆژەکە ژمارەیەکی زۆر لەکرێکارەکانیان لەسەرکار دەرکرد. لە کۆتاییدا تەنیا ٣٧ کەس لەوانە توانیان لە حوکمی دادگا بگەرێنەوە بۆسەر کارەکانیان و چارەنووسی پیشەیی نزیک بە ١٠٠ کرێکار نادیارە. شایانی باسە کە ئەو ٣٧ کرێکارە قەرار له ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوو بگەرێنەوە بۆسەر کارەکانیان، بەڵام بە هۆی وەدینەهاتنی داخوازییەکان، لە بەردەم دادگای ئیلامەوە کۆبوونەوە . دادگاکە وێنەی جاری پێشوو، ١٠ رۆژ مۆڵەتی بە بەرپرسەکانیان داوە کە کێشەکە چارەسەر بکەن.