کۆمەڵێک لە کرێکارانی بێکار کراوی، یەکێک لە شیرکەت ڕەێڵییەکانی تاران کە لە مانگی پووشپەری ساڵی 99وە بێکار کراون، بە ئەنجام دانی گردبوونەوەیەک خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون.
نوێنەری کرێکارانی ناڕازی دەڵێ: لە ماوەی بێکارکرانیان، سەردانی زۆر دامەزراەوەی پەیوەندیدارییان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و ئەوە لە کاتێک دایە کە حەقدەستی چەندین مانگیشیان پێنەدراوە. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیانن و جەختیشیان کردووەتە تا گەرانەوە بۆ سەر کارەکانیان، درێژە بە ناڕزایەتییەکەیان دەدەن.