کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداری کەرەج

اعتراض کارگران فضای سبز شهرداری کرج2

بەیانی رۆژی چوارشەممە 20ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی فەزای سەوزی شارەداری کەرەج لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەری بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.

کرێکارانی شارەداری کەرەج لە کۆبوونەوەکەیان دا هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتی بە دواخرانی زیاد لە 5 مانگی حەقدەستەکانیان، رایانگەیاندووە کە لە ئەگەری وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان، لە داهاتووی نزیک دا، دەست لە کار دەکێشنەوە و مان دەگرن.