کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی فولادی پارس

ناڕەزایەتی کرێکارانی فولادی پارس

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی فولادی پارس لە حەفت تەپە، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ئەو شیرکەتە بۆ ماوەی زۆرتر لە دوو مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و هەروەها بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان، دۆخی ژیانیان لە خراپیدایە. نارازیان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست، دابین کردنی بیمەی دەرمانی و ئەمنیەتی پیشەیی، پێدانی کارامە و ئەو بڕە پارەیە کە وەکوو باج لە سەر حەقدەستەکانیان کەم کراوەتەوە بوون.