ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی شارەوانی سی سه‌خت به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌وانییه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکاری شاره‌وانی شاری “سی سەخت”ی سه‌ربه پارێزگای “كوکیلویە و بۆیەر ئەحمەد” کە لەئێستادا 12 مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و جگه له حه‌قده‌ست تا ئێستا بەشێکی زۆری بیمەی کرێکاران نەدراوە و حه‌قده‌ستێك كه ساڵی ڕابردوو پێیان دراوه كه‌متر له ئاستی به‌ڵێنی به‌رپرسان بووه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌م كرێكارانه له شوێنی كاره‌كه‌یان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.