کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری پیرانشار

ناڕەزایەتی کرێکارانی پەیمانکاری کەشی سەوزی شارەداری پیرانشار 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەلێک لە کرێکارانی شارەداری پیرانشار دژ بە دواخستنی حەقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کردووە کە زیاتر لە دوو مانگە کە حەقدەستەکانیان دواخراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەوەی ئەو کەسانە، هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوە. ئەو هاووڵاتییانە ڕایانگەیاندووە کە هێشتا چاوەڕوانی پێدانی حەقدەستەکانیانن، بەڵام بەرپرسانی ڕژیم، هەموو جار بە بیانوویێک وڵامی ئەو کەسانە نادەنەوە. شایانی باسە کە ناڕازیان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوکات لەگەڵ پێنەدانی حەقدەستەکانیان، بەرپرسانی شارەداری پیرانشار ڕایانگەیاندووە کە لاپەڕەی دارایی شارەداری پیرانشار لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بلۆک کراوە.