بە پێی هەواڵی گەیشتوو، کرێکارانی شارەداری لە شاری سنە بە هۆی کەمبوون و پێنەدانی حەقدەست، دۆخی ژیانیان لە خراپیدایەو تووشی کێشە بوون.
بە پێی ئەو هەواڵانە، زیاتر لە ۴۰۰ کرێکاری شارەداری لە شاری سنە، بۆ زیاتر لە سێ مانگە حەقدەست و مەزایایان وەرنەگرتووە و ئێستا بەم بۆنەیەوە توانای بەخێو کردنی بنەماڵەکانیان و تەنانەت دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان نییە. جێگای ئاماژەیە لە دۆخی ئێستای ئێراندا کە سەبەدەی مەعیشەتی بنەماڵەکان لە سەرەوەی ۲۳ ملیۆندایە، بەڵام هێشتا کرێکارانی شارەداری حەقدەستێکی کەمتر لەو بڕە پارەیە وەردەگرن و سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی ڕێژەی هەڵاوسان، حەقدەستەکانیان بەرز نابێتەوە.