کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری “خورەمشەهر”

اعتراض کارگران شهرداری خرمشهر

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری “خورەمشەهر” لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان، بۆ چەندین رۆژی بەردەوام کۆبوونەوە.

کرێکارانی شارەداری “خورەمشەهر” لە 28ی مانگی خاکەلێوە وە بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی چەندین مانگ لە حەقدەستەکانیان لە کۆبوونەوە دان. شارەداری خورەمشەهر، بە بیانووی نەبوونی “ئیعتباری” پێویست بۆ پێدانی حەقدەستەکان، خۆ لە ئەو مافەی کرێکاران دەبوێرێ. کۆبوونەوەی ئەمجارەی کرێکاران لە بەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیانە بۆ پێڕاگەیشتنی داخوازییەکانیان.