بەیانی رۆژی چوارشەممە 27ی مانگی گەڵاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری بۆستان لە خوزستان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان کۆبوونەوە.
نزیک بە 170 کەس لە کرێکارانی شارەداری بۆستان سەرەڕای دواخرانی 14 مانگی حەقدەستەکانیان، سێ ساڵیشە مافی بیمەکانیان پشت گوێ خراوە. کرێکاران دەڵێن: سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام بۆ وەرگرتنی حەقدەستەکان و سەرجەم مافەکانیان، بەرپرسانی شار هیچ وڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.