کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری ئەهواز

اعتراض کارگران شهرداری اهواز

کرێکارانی شارەداری ئەهواز، رۆژی چوارشەممە 3ی مانگی خەرمانان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی 6 مانگی حەقدەستەکان و دەرکردنی بەشێک لە هاوکارەکانیان کۆبوونەوە.

کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە خوازیاری گەڕاندنەوە بۆ سەرکاری هەموو کرێکارانی بێکارکراو و پێدرانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون. کرێکارانی شارەداری ئەهواز تا ئێستا بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان چەندین جار کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، بەڵام هەموو جاریک لە گەڵ کەمتەرخەمی و سەرنج نەدانی بەرپرسان رووبەڕوو بوونەتەوە.