کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ئۆمیدییە، رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی شارەداری ئۆمیدییە لە سەرەتای ساڵەوە هێچ حەقدەستێکیان پێنەدراوە و مافی بیمەکانیشیان لێ زەوت کراوە. شارەداری ئۆمیدییە بە بیانووی نەبوونی “سەرچاوەی داهات” سەرەڕای دۆخی نالەباری کرێکاران و خراپی باری ژیان و گوزەرانیان، گوێی لە داواکاری رەوای کرێکاران خەواندووە و هیچ وڵامێکیان بە خواستەکانیان نەداوەتەوە.