کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی رێگەی ئاسنی ئازەربایجان

اعتراض کارگران نگهداری از خطوط راه آهن آذربایجان 1

رۆژی چوارشەممە 16ی مانگی پووشپەڕ، کرێکارانی رێگەی ئاسنی ئازەربایجان، لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان دەستیان لە کار کێشاوە و کۆبوونەوە.

کرێکاران بە ئاماژە بە کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی خاوەنکار بە خواستەکانیان، دەڵێن: سەرەڕای تێپەڕ بوونی 107 رۆژ بە سەر ساڵی نوێ دا، ئەوان تەنیا حەقدەستی مانگی خاکەلێوەیان پێدراوە. ئەو کرێکارانە کە لە مەسیری هەشتروود بۆ سەڵماس کار دەکەن، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو غەدرە، کار لە چەندین وێستگەیان راگرت.