سەرەڕای دۆخی نالەبارەی ئابووری و هەڵاوسان، زیاتر لە ٨ مانگە کرێکاران، بەڵێندەران و کارمەندانی بەنداوی “سیازاخی” سنە حەقدەستەکانیان دواخراوە و لەدۆخێکی دژواردا ژیان بەسەر دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەڕەڕای بەدواداچوونی کرێکاران و کارمەندانی ئەو بەنداوە بۆ وەرگرتنی حقووق و شایستە داراییەکانیان، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بەمەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی ئەو کرێکارانە نەگیراوەتە بەر و لە دۆخێکی دژواردا ژیان بەسەر دەبەن. بەنداوی “سيازاخی” سنە، لە ۷ كيلومەتری باشووری ديواندەڕە و ۹۵ كيلومەتری باکووری سنە و لەسەر چۆمی “قزلئۆزەن” هەڵکەوتووە
