کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی بێکارکراوی کارخانەی مێهری لۆردێگان

اعتراض کارگران اخراج شده کارخانه فولاد مهر لردگان

کۆمەڵێک لە کریکارانی بێکارکراوی کارخانەی “فولادی مێهری لۆردێگان” ڕۆژی یەکشەممە 22ی مانگی خاکەلێوە، بۆ پێڕاگەیشتنی دواکارییەکانیان کۆبوونەوە.

کارخانەی فولادی مێهری لۆردێگان لە ئوستانی “چوار مەحال و بەختیاری هه‌ڵكه‌وتووه‌. ئەم کارخانەیە لە ساڵی 90وە داخراوە. داخرانی کارخانەکە بووتە هۆی بێکار بوونی زیاد لە 250 کرێکار. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری دەستبەکار بوونەوەی کارخانەکە گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیانن. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: بە مەبەستی دەست بە کاربوونەوەی کارخانە تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام هێچ کام لەبرپرسان وڵامێکیان پێنەداونەتەوە.