کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی بیناسازی و به‌نده‌ره‌كان لە ئوسترالیا

ناڕەزایەتی کرێکارانی بیناسازی و به‌نده‌ره‌كان لە ئوسترالیا 3

ڕۆژی چوارشەممە هەزاران کرێکاری ڕێکخراوەی کرێکاری “CFMEU”، گەورەترین ڕێکخراوەی کرێکاری ئوسترالیا، دژ بە نه‌دانی مەزایا و خزمەتگوزارییە ڕیفاهییەکان ڕژانە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەم ناڕەزایەتییانە لە شاری کوئینزلەند، کە زۆرترین ژمارەی کرێکارانی تێدایە بەڕێوەچووە. ناڕازییان خوازیاری گەڕانەوەی مەزایا و خزمەتگوزارییە ڕیفاهییەکان هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون و ڕا‌یانگه‌یاند كه‌ تا وەدیهاتنی داخوازییەکانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن.