ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەبنیەی فەنی ڕێگای ئاسنی زاهدان دژ بە پێنەدانی حقدەستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە وتەی ناڕازیان، بە هۆی پێنەدانی حهقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان لە لایەن بەرپرسانەوە، دۆخی ژیانیان لە خراپیدایە و خوازیاری بەرز کردنەوەی ئاستی حهقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئەمنیەتی پیشەیی، ئیمەنی شوێنی کار و ئیمکاناتی ڕیفاهی، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، گۆڕانی گرێبەستەکانیان و هەروەها بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانی کرێکاران بوون.