کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاوی داماش لە پارێزگای گیلان، رۆژی یەکشەممە ١٦ی خاکەلێوە بەهۆی بە نەدانی جەژنانە، ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەو کرێکارانە دەڵێن سەبارەت بە وەرگرتنی مووچەی یاسایی ساڵی ١٤٠٥ بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای کار کێشەیان هەیە و خاوەنکار زۆر جار بە زۆر کرێکاران ناچار بە واژۆکردن دەکات سەبارەت بە وەرگرتنی مووچەی کەمتر لە نرخی دیاریکراو. کرێکارانی ناڕازی خوازیاری کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییانە و وەرگرتنی سەرجەم مافە دواخراوەکانیان بوون.
