کۆمەڵیک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی ئەهواز، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری خوزستان كۆبوونهوه.
کرێکاران ناڕازی دەڵێن: داواکاری زیاد لە 700 کرێکاری ئاو و ئاوەڕۆی ئەهواز بۆ 2 مانگ دەچی پشت گوێ خراوەو حەقدەستەکانیان لەم باروودۆخە سەختەدا پێندراوە. هەروەها کڕێکاران جەختیشیان کردووەتە، “سەرەڕای پشت گوێ خرانی، حەقدەستی دوو مانگی ڕابردوویان و پێنەدرانی حەقدەستی مانگەکانی خاکەلێوە بۆ پوشپەڕی ساڵی 99، هاوکات مافی بیمەی چەندین مانگیشیان لێ زەوت کراوە.