کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی پێرسۆنێلی موخابراتی ڕووستایی

اعتراض کارگزاران مخابرات روستایی

کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی موخابراتی رووستایی، ڕۆژی دووشەممە 18ی مانگی ڕەشەممە، بە چوون بۆ تاران و گردبوونەوە بە نیسبەت وەدرەنگ کەوتنی پێدانی جێژنانەی سەری ساڵی خۆیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

نوێنەرانی پێرسۆنێلی موخابراتی ڕووستایی هاوکات لە گەڵ ناڕەزایەتی بە وەدووا کەوتنی جێژنانەی سەری ساڵی خۆیان، دەڵێن: کارفەرماکان دەبێ تەواوی حەقدەستە دوواکەوتووەکانیان پێ بدەن، تا بتوانن لە ساڵی نوێ دا لانی کەم پێداویستییەکانی بنەماڵەکانیان دابین پکەن. بە وتەی ئەوان، وەرنگرتنی سەروەختی جێژنانەی سەری ساڵ، ئارامی و ئاسایشی لێ هەڵ گرتوون و بە جۆرێک کە لە دابین کردنی سەرەتایی ترین نیازەکانی ژیان بێ تووانان.