کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی ٤٤ بەندکراو دژ بە حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی

ناڕەزایەتی ٤٤ بەندکراو دژ بە حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی 3

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، ٤٤ زیندانی سیاسی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، دژ بە سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر شەریفە محەمەدی، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوایان کرد دەستبەجێ حوکمەکانیان هەڵبوەشێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ئەو سێ چالاکوانە، بەشێکە لە سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی حکومەت بۆ دروستکردنی ترس و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان. واژۆکارانی بەیاننامەکە جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کەحکومەت نەک تەنیا کیشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکوو هەوڵ ئەدات گوشارەکان بۆ سەر چالاکانی مافی مرۆڤ زیاتر بکاتەوە