کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ناڕەزایەتی هەڵسووڕاوانی کرێکاریی و خانەنشینان دژ بە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی

maxresdefault 3

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، کیشوەری، فولاد و بەشی پەیوەندییەکان، لە شار و پارێزگا جۆراجۆرەکان، لەوانە تاران، کرماشان، ئەهواز، شووش، مازەندەران و خوزستان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. بەشێک لە دروشمەکانی ئەو کۆبوونەوانە وەک هەمیشە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بارودۆخی ژیانی خانەنشینان بوو، کە بریتی بوون لە: گرانی، هەڵاوسان، ئافەتی ژیانی ئینسان، زوڵم و ستەم کافییە، سفرەکەمان خاڵییە، نەمێنێ بەندەگی، بژی زیندەگی و ئازارمان ئازارتانە، جەماوەر پێمانەوە پەیوەست بن. بەڵام هاوکات دروشمگەلێکیش بەرزکرانەوە کە ڕەنگدانەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خانەنشینان بوو بەرامبەر بە دەسەڵاتداران و بەڕێوەبەرانی گەندەڵ. هەروەها لە یەکێک لەو کۆبوونەوانەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانە، ئاماژە بەوە کرا کە گۆڕینی تاکە مۆرەیەک لەم پێکهاتەیەدا، ناتوانێت وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکان بێت، مەگەر ئەوەی کە ئێمە خانەنشینان لەسەر پێی خۆمان بوەستین و بە پێکهێنانی ڕێکخراوی سەربەخۆی خۆمان، داواکارییەکانمان دەستەبەر بکەین. هەڵبەت دروشمەکان تەنیا لەو ئاستانەدا سنووردار نەبوون، بەڵکوو خانەنشینان کۆمەڵێک دروشمی سیاسیشان بەرز کردەوە و خوازیاری ئازادیی کرێکاران و مامۆستایانی زیندانی بوون. خەباتکارانی بوێر، لەو ڕۆژەدا بە دیاریکراوی لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی خانەنشیناندا خوازیاری ئازادی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاریی بوون. هەروەها ڕێکخراوە سەربەخۆ کرێکارییەکان، ڕێکخراوە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان و کەسایەتییە خەباتکارەکانیش، حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی هەڵسووڕاوی کرێکاریی ئازادیخوازیان ئیدانە کردووە و خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی ناوبراو بوون. سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە، گروپی یەکێتی خانەنشینان، کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و کرێکارانی خانەنشینکراوی خوزستان، ڕۆژی شەممە ١٦ی پووشپەڕ لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسییان: سەرجەم ویژدانە وشیار و ئینسانە ئازادیخوازەکان و هەموو کرێکاران و زەحمەتکێشان، سزای لەسێدارەدان لە دژی شەریفە محەممەدی و هەر ئازادیخوازێکی تر، ئیدانە دەکەن و لەپێناو ئازادی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ستەمکارانە لە زینداندا ڕاگیراون، لە هیچ هەوڵێک درێغ ناکەن.

مەحمود ساڵحی، یەکێک لە ڕێبەرانی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاریی ئێران، کە نەشتەرگەری بۆ کراوە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆ پەیامی کانەدا، بۆ دیفاع لەکۆمیتەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، وێڕای ئاماژە بە پێشینەی چالاکیی ئەم ڕێکخراوەیە، وەک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ، ئاشکرا و یاسایی، ناوی برد و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ شەریفە محەممەدی بە تۆمەتی ئەندامبوون لەم ڕێکخراوەی، وەک هەوڵێک بۆ چاوترسێن کردنی چالاکانی کرێکاریی زانی و ئیدانەی کرد. ناوبراو لەم وتووێژەدا خوازیاری ئازادی خێرا و دەستبەجێی شەریفە محەممەدی و کۆتایی هێنان بە گوشارەکانی سەر چالاکانی کرێکاریی بوو. ڕۆژی ١٧ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک چالاکوان لەژێر ناویبۆچوونی شۆڕاییلەدەرەوەیوڵاتلە

ڕاگەیاندنێکدا وێڕای ئیدانەکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە، ئەم هەڵسووڕاوە شێلگیر و خۆشناوە کرێکارییە، خوازیاری ڕێکخستنی کەمپەینێکی جیهانی بوون بەمەبەستی ئازادکردنی بێ شەرت و مەرج و خێرای ناوبراو. ئەوان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە ئەو کەمپەینە لە جەرگەی خەبات بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسیدا بەڕێوە بچێت. ڕێحانە ئەنسارینەژاد، چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی ئێڤین، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، سەبارەت بە حوکمی زاڵمانەی لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەممەدی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی بەیاننامەکەدا وتی: دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەممەدی چالاکی کرێکاریی، لە لایەن بێدادگایەک لە شاری ڕەشت لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا، پەیامێکی ڕوونە بۆ کرێکاران، ژنان، هەڵسووڕاوانی کۆمەڵایەتی و سەرجەم خەڵکی ئێران. گرنگ نییە ناوی چ کەسێک لە سندووقەکەیان وەک سەرۆک کۆمار دەربهێنن، ڕێکار هەمان ڕێکاری چل و شەش ساڵەی کۆماری ئیسلامییە، واتە دیفاع لە بەرژەوەندی سەرمایەداران و سەرکوتکردنی بەردەوامی کرێکاران.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “شەریفە محەممەدی کرێکارێکی داواکارە. ئەو بە هۆکاری ژن بوون و پاشخانی کرێکاریی بنەماڵەکەی و هەستکردن بە ڕەنج و ئازاری کرێکاران و ژنانی هاوشێوەی خۆی، بەردەوام خوازیار و خولیای دادپەروەری بووە“. تاوانی ناوبراو ئەوەیە کە بوێرانە لە پێناو دەستەبەرکردنی مافی خۆی و هاوچینەکانیدا تێکۆشاوە. تاوانی ئەو ئەوەیە کە چەند کرێکارێک لە کوردستان دەناسێت و ئەوان بە هاودەردی خۆی دەزانێت. ناوبراو سەردەمێک ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بووە”. بەیاننامەکە بەمجۆرە کۆتایی پێدێت: ئەگەر ئەندامبوون لە کۆمیتەی هەماهەنگی نموونەیبەغییان چالاکی چەکداری بێت، کەوایە ئەوە بۆ منیش وەک ئەندامێکی ئەو کۆمیتەیە ڕاستە! کۆتایی بهێنن بم سیناریۆ گاڵتەجاڕانەیە. تاوانی شەریفە محەممەدی، کرێکار بوون و بە تەندروستی ژیانە. شەریفە محەممەدی دەبێ دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرج ئازاد بکرێت. خانەنشینانی خەباتکار، کە بەشێکی چالاک، شێلگیر و ئومێدبەخشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادین، بە زیادکردنی دروشمیشەریفە محەممەدی دەبێ ئازاد بکرێتبە دروشمەکانی تر، بوون بە یەکێک لە پێشەنگانی کەمپەینی ئازادی شەریفە و باقی زیندانی سیاسی دیکە.