دانیشتووانی شاری بانە و گەڕەکی “حاجی نەجیمی” شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا لە قوڕاوی بوون و نەبوونی ئاو ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و داوای بەپەلە چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو دانیشتووانی گەڕەکی “حاجی نەجیم” لە شاری مەریوان سەرەڕای ئەوەی کە هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئاوی ئەو شارەیان کردووە و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، بەڵام هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە لە لایەن هیچ دام و دەزگایەکی ڕژیم نەگیراوەتە بەر. لە لایەکی دیکەوە لە شاری بانە ئاوی زۆربەی ماڵەکانی ئەو شارە بەشێوەیەک قوڕاوی بووە کە ناکرێت بە هیچ بۆ هیچ شتێک بەکاری بێنن.