کۆمەڵێک لە مۆعەلیمان و کارمەندانی ئامووزش و پەروەرش و خانەنشین کراوانی ئەو وەزارەتە لە پارێزگاکانی ئیسفەهان، ئازەربایەجانی شەرقی، فارس، ئەلبۆرز، کۆهگیلوویە و بوویرئەحمەد، خووزستان، کرماشان و ئیلام، ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان لە بەرانبەر بینای گشتی ئامووزش و پەروەرشی پارێزگاکانیان کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵەکان، کارمەندانی بەشدار بووی ئامووزش و پەروەرش لەم کۆبوونەوەیە بهرانبهر بە جێبەجێ نەکردنی گەڵاڵەی “ڕێزبەندی مۆعەلیمان”، پاداشتی خانەنشین کراوان و دۆخی نالەباری کار و مهعیشهت، ناڕازین. شایانی باسە، گەڵاڵەی ” ڕێزبەندی مۆعەلیمان” لە ١٠ ماددە لە لایەن مەجلیسی ڕژیمەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و بەو حاڵەش هاوتەراز بوونی حقووقی مۆعەلیمان لەگەڵ هەیئەتی زانستی زانکۆکان پێویستی بە بوودجە هەیە کە هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەوەیی بۆ نەگیراوەتە بەر.
