ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ژمارەیەک شۆفێری تاکسی ناو شار و سرویسی قوتابخانە وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان لە مەشهەد کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بهڕێوهبرد.
بەپێی هەواڵەكان، ژمارەیەک لە شۆفێرانی تاکسی مەشهەد بەهۆی گرانبوونی كهلوپهلی ئۆتۆمبێل و نەبوونی داهات و سەختی بارودۆخی ژیانیان مانیان گرتوە، ئەم شۆفیرانە داوا دەکەن کە بەرپرسان وڵام دهرهوهی داخوازی و داواکارییەکانیان بن، لە نێو گرفتەکانی ئەو شۆفێرانەدا دەتوانین ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخەکان، زۆربوونی باج له لایهن حكومهتهوه، سەختی بارودۆخی ژیانیان و نهدانی حهقی بیمە بکەین.