به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “ئومید چه‌ترنور” كه له ڕوتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌هۆی ژاراویبوون باری ته‌ندرووستی تێك چوو و به ده‌ست و قاچی به‌ستراوه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه كه ناڕه‌زایه‌تی به‌ندكراوانی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاسەوانانی زیندان دەست و قاچ و قوڕگی ئەم زیندانییەیان بە پەت بەستۆتەوە و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە پشکنینی بۆ کراوە، لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ زیندانی ئێڤین لەلایەن ئەفسەرەکانەوە بە توندی لێی دراوە و بە برینداری گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان. به‌ندكراوانی به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین دژ به‌و مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هێزه‌كانی دژه شۆڕش ڕژانه نێو به‌نده‌كه و هێڵه‌كانی ته‌له‌فوونیش داخرا.