ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی “خاش”ی پارێزگای “سیستان و بەلوچستان”، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان کۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان نزیکەی ٣٠٠ كرێكار لە شارەوانی “خاش” کار دەکەن، كه لە سەرەتای مانگی جۆزه‌ردانی ئەمساڵەوە مووچەکانیان دواکەوتووە. کریکارانی نارازی دەڵێن: سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین گردبوونەوە لە بەردەم دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕژیم، تا ئێستا هیچ بەرپرسێک وەڵامێکی گونجاوی بە داخوازییەکانی کرێکاران نەداوەتەوە.