کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی دەربڕینی ژینگەپارێزانی باشووری کوردستان

ناڕەزایەتی دەربڕینی ژینگەپارێزانی باشووری کوردستان 1

ژینگەپارێزانی ناو نەخۆشخانەکانى شاری کۆیە ڕۆژی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ژینگە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دواکەوتنی حەقدەستی ٦ مانگیان کۆبوونەوە و داوایان لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ژینگەپارێزانە کە ژمارەیان ١٢٠ کەسە و ماوەى شەش مانگە حەقدەستەکانیان پێ نەدراوە، لە دۆخێکى خراپى ئابووریدا بەسەر دەبەن و وەک خۆیان لەو کۆبوونەوەدا ئاماژەیان پێداوە سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕین هیچ کەس و لایەنێک کێشەکەیانی بۆ چارەسەر نەکردووە.