کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری پاوە بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیمی ئەو شارە

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری پاوە بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیمی

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دانیشتووانی شاری پاوە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم و هەبوونی کۆمەڵێک کێشە لە شێوازی بەڕێوبردنی نەخۆشخانەی ئەو شارە و نەبوونی دەرمانی پێویست ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕینی دانیشتووانی شاری پاوە و سەردانیان بۆ لایەنی پێوەندیدار، هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕژیم کێشەی داخستی نەخۆشخانەی ئەو شارەی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی هەموو حەفتەیەک و هەروەها شپرزەیی لە شێوازی بەڕێوبەردن و نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەی ئەو شارەیان چارەسەر نەکردووە.